ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی بریتانیا بەسەر چەند کەسایەتییەکی روسیاو سعودیەدا ئاشکرادەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی دەکەن لە سەپاندنی سزاکانی بریتانیا بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی سعودیە، روسیا، کۆریای باکور و میانماردا.
ئەمریکا پێشوازیدەکات لە سزاکانی پەیوەندیدار بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن بریتانیاوە
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوسیویەتی، پێشوازیدەکەن لە سزاکانی پەیوەندیدار بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن بریتانیاوە.
سەپاندنی ئەو سزایانە لەلایەن بریتانیاوە نیشانەی بەرپرسیارێتییە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، سەپاندنی ئەو سزایانە لەلایەن بریتانیاوە نیشانەی بەرپرسیارێتییە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، بریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سەرکردایەتی جیهان دەکات، هاوڕێیەتی و هاوپەیمانێتیشیان پەرەپێدەدەن لەپێناوی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
ئەمڕۆ دوشەممە 49 کەسایەتی و دامەزراوەی بیانی خرانە لیستی سزادراوانی بریتانیاوە کە پێشێلکارییان بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ کردوە، لەنێوانیشیاندا 20 کەسایەتی سعودیەی تێدایە کە دەستیان لە کوشتنی نوسەر و رۆژنامەنوس جەمال خاشقچیدا هەبوە.
بەهەمانشێوە، 22 کەسایەتی روسیا لەنێو لیستی سزادراوانی بریتانیادایە کە پێیانوایە پێشێلکاری گەورەیان بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ کردوە.
خەندان-
