سوپای عێراق دهیهوێت له سهنگهرهكانی پێشمهرگه نزیك ببێتهوه
ئهگهرچی بە بەردەوامی گوندە کوردنشینەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دیالە بوونەتە ئامانجی گروپە تیرۆرستیەکان و هێزە عێراقیەکانیش هیچ پارێزگاریەکیان لێ ناکەن، وهك لیوا محمد سیاسی، فەرماندەی پێشمەرگە دەڵێت: هێزە عێراقیەکان و بەرپرسە ئیداریەکانی عێراق لە داعش و تیرۆرستان خراپتر مامەڵە لەگەل کوردا دەکەن.
هەرچەندە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەردەوام دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان نزیك ببنەوە و بارەگای سەربازی دابنێن، بە بیانوی پاراستنی ناوچەکە لە داعش، بەڵام ئەمە لەکاتێكدایە، داعش به بەردەوامی و بە دووری دەیان کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستانیش لەناو جەرگەی حکومەتی عێراقدا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات و هێزە عێراقیەکانیش ئەو کردەوە تیرۆرستانەیان پێ بنبڕ نەکراوە.
K24
