لە هەولێر باندێک بە 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە ئەمڕۆ دووشەممە 06-07-2020 بڵاوکراوەتەوە هاتووە "
دواى به دواداچوونێکی ورد و زانیاری پێش وەخت بە هەبوونی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر کە ئامادەکرابوو رەوانەبکرێت بۆ دەرەوەی وڵات لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون دەستگیربکێرن".
بەپێی نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر، یەکێک لە تۆمەتبارەکان "هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانییە و لەکاتی مامەڵەکردنی هەردوولا کڕیار و فرۆشیار دەستگیرکراون کە لە هەوڵدابوون هەرێمی کوردستان وەك تڕانزێت بەکاربهێنن".
سەبارەت بەو بڕە ماددە هۆشبەرەیشی دەستی بەسەر داگیراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبارەن ئاماژە بەوە دەدات کە "توانرا دەستبگیرێت بەسەر (80) قاڵب ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) کە بڕەکەی (40) کیلۆگرام بوو، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای( 14) ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".
رووداو
