ژمارەیەک زانای جیهان نامەیەك ئاراستەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەن
ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی نووسیووتی: "لەلایەن 239 زانا و لە 32 وڵاتی جیهان نامەیەك ئاراستەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كراوە، لەو نامەیەدا زاناكان داوایان لەو ڕێكخراوە كردووە كە پێداچوونەوە بەو رێنماییانە بكات كە لە بارەی خۆپاراستنەوە دەریكردوون".
لە دوایین راپۆرتیدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتیكردبووەوە، كە ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە رێگەی هەوادا بگوازرێتەوە، بەڵام زاناكان لەو نامەیەدا نووسیویانە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ناو هەوادا لە ڕێگەی گەردەكاندا دەگوازرێنەوە، مەرج نییە تەنها لە ڕێگە قسەكردن و تێكەڵ ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە.
لە نامەكەدا هاتووە لە بەرئەوە كە ڤایرۆسەكە بە رێگەی هەوادا دەگوزارێتەوە بۆیە پێویستە لە شوێنە گشتییەكان و كۆمپانیاكان و خانەی چاودێری مرۆڤە بە تەمەنەكان فلتەری پاراستن بۆ فینكەرەوەكان دابنرێت و بەردەوامیش ئەو فلتەرانە خاوێن بكرێنەوە.
باسنيوز
