لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان لەبارەی كێشەكانی جووتیاران کۆدەبێتەوە
شوان زراری، جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی سبەی، لێژنەكەیان بۆ گفتگۆکردن لەسەر کێشەی ساغنەبوونەوەی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە رەنگە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بانگهێشت بكەن، یانیش لێژنەیەك پێكبهێنن تاوەكوو سەردانی وەزیری كشتوكاڵ بكەن و هەوڵ بدەن بە هەموو لایەك كێشەی جووتیاران چارەسەر بكرێت.
باسنيوز
