هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
به‌شێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جێگیره.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕووبار ئه‌حمه‌د، خێزانی نیاز له‌تیف، ت,وشی كۆرۆنا بوو، ئێستا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.
نیاز له‌تیف، مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه، به‌شداریی چه‌ندین شانۆگه‌ری و زنجیره درامای كردووه، وه‌ك ده‌رهێنه‌ری زنجیره دراما كار ده‌كات.
باسنيوز
