به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئاگاداریەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه ، تێیدا هاتووه: "له ڕۆژى 5/7/2020، تاوه‌كوو ڕۆژى 9/7/2020، ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕاده‌گیرێت، له هۆبه‌كانی فرۆشیاربی وزه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی داتا و زانیارییه‌كان، كه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وام له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا، فه‌رمانبه‌ران فریای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌كه‌وتوون".
باس له‌وه‌ش كراوه: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی ئه‌م هۆبانه و ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنییه‌كانی خۆیاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه له دۆخی ئێستا ڕاگرتنی ڕاییكردنی مامه‌له‌كان به‌پێویست زانرا".
باس‌نیوز
