بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد لە سنووری پارێزگای كەركووك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای كەركووك بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، دوای ئەوەی دۆخی ئەوەی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی تەندروستی موعەممەر عوبەیدی، بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد تێكچوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، عوبەیدی زۆر بەتوندی تووشی پەتاكە ببوو و بەرگەی ڤایرۆسەكەی نەگرت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس لە عێراق تووشی پەتاكە بوونە و نزیكەی 2 هەزار و 500 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.







K24
Top