گوتەبێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه: ئافره‌تێك بەهۆی لێدانەوە گیانی له‌ده‌ست دا
لەمبارەوە ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە: "كاتژمێر3:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یکشەممە 5|7|2020 ته‌رمی ژنێك به‌ناوی (ا.ع.ح) كه ته‌مه‌نی (32) ساڵه و پیشه‌ی ژنی ماڵه‌وه‌یه و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه".
ڕوونیشی كرده‌وەتەوە:"پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن برایه‌كی به‌ناوی (أ.ع.ح) ته‌مه‌ن (34) ساڵ کە پیشه پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنە، دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆی كیشه‌ی خێزانییه‌وه لێی دراوه و له پارێزگای سلێمانی پاش هێنانه‌وه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی لەدەست داوە"
ئاماژەی بەوەش داوە: "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێك خراوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه، تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (406 ی.س) به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌ند كراوه".
باسنيوز
