له كهركووك چهند بڕیارێكى نوێ لهبارهى قهدهغهى هاتوچۆ درا
دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 4/7/2020، شانەی قەیرانەكانی كەركووك چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ دەركرد كە لهمڕۆ یەكشەممەوه قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركووك هەڵدەگیرێ و ڕۆژانە لە كاتژمێر 5ی بەیانییەوە تاوەكوو 4ی ئێوارە ڕێگە بە هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان دەدرێت".
گوتیشی: "ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەش پشووی فەرمی دەبێت لە فەرمانگە حكوومییەكانی كەركووك، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، ڕۆژانی دیكەی ئەم هەفتەیە دەوام تاوەكوو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەكاتەوە، هەروەها ڕێكارەكانی خۆپارێزی توند دەكرێن و دەروازەكانی كەركووك بە داخراوەیی دەمێننهوه، ئەو بڕیارانەش تا كۆتایی ئەم هەفتەیە جێبەجێ دەكرێن، پاشان بەپێی هەلومەرج بڕیاری نوێ دەردەكرێت".
باسنیوز
