لە سەیدسادق هەشت تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە سەیدسادق هەشت تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق چاکبوونەوەی هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە قەزاکەدا ڕاگەیاند.

تەها ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕایگەیاند: "لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت له ‌قەزای سەیدسادق، ٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش وەرگرتنی (پلازمای خوێن) چارەسەر کراون و نێردراونەتەوە ماڵەوە".

گوتیشی "ئێستاش ١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که‌دا له‌ژێر چاودێریی پزیشکیدان".

ئاماژەی بەوەش دا "تا ئێستا ٩ تووشبووی ڤایرۆسەکە لەناو نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە کە دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوون".











باسنیوز



Top