روسیا دەنگیدا بەمانەوەی پوتین لەدەسەڵات تا ساڵی 2036
لەسەدا 78-ی دەنگدەران دەنگیان بە گۆڕینی لەسەدا 60-ی دەستور داوە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەم هەفتەیە، حکومەتی روسیا ریفراندۆمێکی گشتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەستوری ئەنجامدا و بەپێی ئەنجامەکانی لەسەدا 78-ی دەنگدەران دەنگیان بە گۆڕینی لەسەدا 60-ی دەستور داوە.
لە 85 ناوچە، 84 ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی 2036
هاوکات، سەرەڕای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کرملن و ست پێتسبێرگ، لە 85 ناوچە، 84 ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی 2036.
بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەو ریفراندۆمە کە چالاکوانان و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گومانیان لەراستی و دروستی هەیە، ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە کە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەدەسەڵاتدایە مافی ئەوەی دەبێت بۆ دو خولی دیکەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژێرێتەوە و لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
بەوەش پوتین دەتوانێت تا 16 ساڵی دیکە سەرۆک بێت هەتا تەمەنی دەبێت 83 ساڵ.
لای خۆشیانەوە، هەریەک لە گروپی چاودێری گۆلۆس و میخایل خۆدۆرکۆڤسکی رەخنگری بەهێزی پوتین رایانگەیاند، پرۆسەکە بەتەواوەتی ساختەیە و ئەنجامەکانی لەژێر گومانێکی زۆردایە.
خەندان
