لیژنه‌ی هاوبه‌شی وەزارەتی پێشمه‌رگه و وەزارەتی به‌رگریی عێراق كۆبوونه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كردەوە كە لەسەر داوای لایەنی عێراقی، شاندەكەیان سەردانی بەغدای کرد، كە پێکهاتووە له فەریق جەمال محه‌مه‌د ئێمنکی سه‌رۆكی ئه‌ركان، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک له ئەفسەرانی باڵای وه‌زاره‌ت.
دوای گه‌یشتنی شاندەكە بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کراوە لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبەش و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهەنگی هاوبه‌ش كه پێشتر له نێوان هەردوولادا هه‌بوون.
هەروەها باس له چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له ناوچه جێناكۆكه‌كان كرا به تایبه‌ت كه ئێستا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش زیادی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچەكانی مادده‌ی 140.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان و وا بڕیاریشه له کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بکات.
باسنيوز
