كەركووك.. ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا گەیشتە هەزار و 120 کەس

كەركووك.. ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا گەیشتە هەزار و 120 کەس
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند، تا ئێستا لە كەركووك هەزار و 120 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا هەزار و 120 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە و لە ناویاندا 708 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و 362 كەسی تریان چاك بوونەتەوە، هەروەها 50 كەسیش گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی: "لە كۆی ئەو ژمارەیەش، هەر دوێنێ یەكشەممە 28/6/2020، 29 كەس لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوون و 18 كەسی تریش چاك بوونەتەوە و چوار كەسی تریش هەر بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".













باسنیوز



Top