له هه‌ڵه‌بجه بە بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت چالاكییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی سه‌رده‌شت و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشمان هه‌یه و ساڵانه له هاوخه‌می و ڕێوڕه‌سمه‌كانی یه‌كتردا به‌شدار ده‌بین".
روونیشی كرده‌وه: "ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و باردۆخه‌ی كه هه‌موو جیهانی سه‌رقاڵ كردووه، ناتوانین به شاندنی فه‌رمی بڕۆینه سه‌رده‌شت و به كرده‌وە به‌شدار بین له ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی كیمیابارانی سه‌رده‌شتدا، بۆیه له‌گه‌ڵ تۆڕی ڕێكخراوههكانی هه‌ڵه‌بجه و چالاكوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، سبه‌ی (28|6|2020) له هه‌ڵه‌بجه له‌ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان چالاكییه‌ك به‌و بۆنه‌وه بەڕێوە دەبەین".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی:"ئه‌و چالاكییه ڕێزگرتن ده‌بێت له قوربانیانی سه‌رده‌شت، ده‌ربڕینی هاوخه‌مییه بۆ شاری سه‌رده‌شت و كه‌سوكاری قوربانیان".
ڕێکەوتی7ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاوی (27|6|1987)، له‌لایه‌ن ڕیژێمی به‌عسه‌وه، شاری سه‌رده‌شت لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كیمیاباران كرا و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی (110) هاووڵاتیی سڤیلی ئه‌و شاره شه‌هید بوون و هەشت هه‌زار دیكه‌ش بریندرا بوون كه هه‌تا ئێستaش له ئازار و خه‌مدان و بەشێک لە بریندارەکان بەدەم ئەو ئازارەوە دەناڵێنن.
باسنيوز
