له گه‌رمیان پشووى فه‌رمى درێژ كرایه‌وه
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/6/2020، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووره‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد، كه بریتین له:
یه‌كه‌م/ داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری5ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م/ به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 4ی 7
جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێ ی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌راه‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م/ له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كریت به‌ومه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م/ داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م/ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركه‌گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شه‌شه‌م/ هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه پێدراو نیه، له‌به‌رهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوامان وایه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان پابه‌ندبن پێیه‌وه، ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌و
داواده‌كه‌ین هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆنه‌كریت.
حه‌وته‌م/ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆله‌داخراوه‌كان و كراوه‌كان).
هه‌شته‌م/ بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه‌و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته
كورسی و مێز به‌کارنە‌هێنن به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێت به‌سه‌فه‌ری كاربكه‌ن.
نۆیه‌م/ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكریت.
ده‌یه‌م/ عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزه‌یه‌م/ مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزه‌یه‌م/ له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگیركردن له قه‌ره‌باڵه‌غی.
سیانزه‌یه‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ئه‌منییه‌كان.
باسنيوز
