له سلێمانى پێنج تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/6/2020، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى ڕاگه‌یاندووه: "له سلێمانى پێنج تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌موویان پیاون".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا سێ هه‌زار و 758 كه‌س له سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوونه، به‌م پێنج كهسهشهوه له هه‌مان پارێزگا 143 كه‌س به‌هۆى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
