تەندروستی چەمچەماڵ: لەکۆی 88 تووشبووی کۆرۆنا 57 کەسیان چاک بوونەتەوە
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات کە لە لەکۆی 88 تووشبووی کۆرۆنا 57 کەسیان چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندووە: "لەکۆی 88 تووشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا،کە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراوە 57 کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستووەتە روو، کە لەو ژمارەیە چەند تووشبووێکیان تێدابوو، تەمەنیان لە سەرووی 80 هەشتا ساڵییەوە بوو لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.
باسنيوز
