وەزارەتی دارایی رێنماییەکی لەبارەی خەرجکردنی مووچە بڵاو کردەوە

وەزارەتی دارایی رێنماییەکی لەبارەی خەرجکردنی مووچە بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی دارایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ی تایبەت بە خەرجکردنی مووچە بڵاوکردەوە.

لە رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی کە تێیدا بڕیاردراوە بە تەموویلکردنی رێژەی ٧٩%ی خەرجییەکانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران و گشت خانەنشینانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەکانی هەرێم.

هەروەها بڕیاردراوە بە راگرتنی تەموویلکردنی رێژەی ٢١% کە دەمێنێتەتەوە لەلایەن خودی وەزارەتەکان و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان جێبەجێ دەکرێت.

روونیشکراوەتەوە، کە وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت، سەپشکن لە دیاریکردنی رێژەکانی شایستەی دارایی مووچەخۆر و خانەنشین بەپێی تایبەتمەندی و بەپێی ئەم رێنماییە بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری.














باسنيوز


Top