لەبارەی تەندروستیی عەلی حوسێنەوە میدیای لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخرێتەوە

لەبارەی تەندروستیی عەلی حوسێنەوە میدیای لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخرێتەوە
مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی تەندروستیی بەرپرسی مەكتەبەكەوە، میدیای سەر بە لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخاتەوە.

ماڵپەڕ و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی دەنگۆیەكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، تووشی پەتای كۆڕۆنا بووه‌.

لە بەرامبەردا راگەیاندنی ئەو مەكتەبە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی یبەوە داوە: ”ئەو هه‌واڵه‌ ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی نییه‌، تەنها چەواشەکارییە، وەکوو بڵاوکراوەکانی تریان و‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه“.

جەختیش كراوەتەوە كە عەلی حوسێن تووشی پەتای كۆرۆنا نەبووە و ”ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە، زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ پێویست نییە بشاردرێتەوە“.

باسیش لەوە كراوە كە بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراقی پارتی رۆژی چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە دەوامی ئاسایی خۆی بووە و باری تەندروستی زۆر ئاساییە و جێگیرە و هیچ نەخۆشییەكی لەم جۆرەی نەگرتووە.










باسنيوز


Top