شاندی هەرێم و باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا كۆبونەوە
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق دوا كۆبونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجامبدەن
لە کۆبونەوەكاندا كە ئەمڕۆدا 25 حوزەیرانی 2020، بەرێوەچو لەبارەی کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆكرا، هەردو باڵیۆزخانە پشیتوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دوپاتكردەوە لەپێناو یەكلابونەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی كێشەكانیتری عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لەناوچە جێ ناكۆكەكان.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق دوا كۆبونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ ئەنجامبدەن بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
خەندان
