له‌ سنوورى سلێمانى دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ سنوورى سلێمانى دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
دوو تووشبووی دیكه‌ى كۆرۆنا، كه‌ هه‌ردووكیان دانیشتووى سنوورى قه‌زاى (سه‌یدسادق)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/6/2020، قایمقامیه‌تى قه‌زاى سه‌یدسادق ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌: "دوو تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا، که‌ ژنێکی ته‌مه‌ن 52 ساڵى و دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادق و پیاوێکی ته‌مه‌ن 55 ساڵى دانیشتووی ناحیه‌ی (سروچک)ی سه‌ر به‌ قه‌زاى سه‌یدسادق بوون، پاش داخڵبوونیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه‌ له‌ قه‌زای سه‌یدسادق"






باسنيوز
Top