تووشبوونی دكتۆر بەشیر حەداد بە پەتای كۆرۆنا ڕەت دەكرێتەوە

تووشبوونی دكتۆر بەشیر حەداد بە پەتای كۆرۆنا ڕەت دەكرێتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەو زانیارییانەی رەت كردەوە كە باس لە تووشبوونی د. بەشیر حەداد بە كۆرۆنا دەكەن.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: “بەداخەوە لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەكاندا هه‌واڵێك بڵاوکراوەتە‌وه‌ کە گوایه‌ دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌”.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە “ئەو‌ هه‌واڵه‌ ھیچ بنەمایەک راستی و دروستی نییه‌ و‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، دکتۆر بەشیر حەداد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە، زۆر بە ئاشکرا رامان دەگەیاند، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ نەنگییەکی تێدا نییە”.

نووسینگەكەی جەختیان كردووەتەوە كە دکتۆر بەشیر حەداد چەند رۆژێک پێش ئێستا، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی ئەنجام داوە و ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ھەڵگری ڤایرۆسی گرانەتا بووە و ئێستاش تەندروستی جێگیرە.











باسنيوز



Top