لە سنووری زاخۆ تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
لەمبارەوە ئەمیر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای زاخۆ ڕايگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.6.24 لە سنووری ناحیەی باتیفا تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ دۆزراوەتەوە و بۆ توێکاری تەرەمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای زاخۆ ئەوەشی ئاشکرای کرد: "ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٥٥ ساڵە و خێزاندارە و خەڵکی دەڤەری "گۆلیا"ی سەر بە ناحیەی باتیفایە و بەپێی زانیەرییەکان بە شەش گوللە کوژراوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداەیە".
باسنيوز
