لە خورماتوو 25 كەسی دیكە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون

لە خورماتوو 25 كەسی دیكە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو ڕای گەیاند، لە شاری خورماتوو، 25 كەسی دیكە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24/6/2020، د. ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو، ئەنجامی پشكنینی چەند كەسێك لە خورماتوو گەڕایەوە و دەركەوتووە 25 كەسیان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و ئێستاش لە بەشێكی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان".

گوتیشی: "لە خورماتوو پێشتر بە چەند قۆناغێك 48 كەس لە پەتای كۆرۆنا چاك بوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێش، هەروەها تا ئێستا دوو كەس هەر بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە خورماتوو گیانیان لەدەست داوە".











باسنيوز




Top