ئاگادارییه‌ك له ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2020، ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تەواوی سنوورەکانی ئیدارەی گەرمیان بەڕووی دەرەوەیدا بۆماوەی 72 کاتژمێر دادەخرێت، ھاوکات ھاتوچۆی نێوان نشینگەکانی سنوورەکە (قەزا و ناحیەکان) ڕادەگیرێت".
ئیداره‌ى گه‌رمیان له ئاگادارییه‌كه‌دا داوا له هاووڵاتییانى سنووره‌كه ده‌كات: "پێش ئەو وادەیە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆتان".
شه‌وى ڕابردوو ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه په‌تاى كۆرۆنا بڕیارى دا، له كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وه‌وه بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له گه‌رمیان جێبه‌جێ بكرێت.
باسنيوز
