په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كاته‌وه
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە "دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤى كۆڕۆنا له‌نێو په‌رله‌ماندا له ڕۆژی 2020/6/10 به مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تیی گیانی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى، بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ ده‌وامی له په‌رله‌مان راگرت، دواى ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان و ئێستا ته‌ندروستیان باشه، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا رۆژی چوارشه‌ممه 2020/6/24 ده‌ست به ده‌وام و كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه".
باسنيوز
