پۆلیسى هه‌ولێر: شەش كەس لەسەر شەڕەتەقەكەی تەیراوە دەستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه "پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه 22/6/2020، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەكی تەیراوە دروست بوو، كە تەقە كرا و بەو هۆیەوە ئافرەتێك بە ناوی (ن، ق، ا) گولـلەی بەركەوت و گیانی لەدەست دا، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەمودەست هەشت تیمی هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و خێرا، پۆلیس دەستبەجێ شەش كەسی لەسەر ئه‌و كەیسە دەستگیر كرد، كە دوو لە تۆمەتبارەكان بكەری سەرەكیی تاوانەكە بوون بە ناوەكانی (س، ص، س) و (ك، خ، غ)، هەروەها چوار تۆمەتباری دیكه‌ش بە ناوەكانی (هـ، ج، خ)، (ك، خ، غ)، (ن، س، غ) و (ب، ر، م) بەپێی ماددەى 405 لە یاسای سزادان ده‌ستگیر كران".
باسنيوز
