لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە پارێزەران ئاگادار دەکاتەوە
لەمبارەوە ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران ڕایگەیاند: "سەرجەم پارێزەرانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ٢٨-٦-٢٠٢٠دەوامی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولیر دەست پێ دەکاتەوە.
گوتیشی: "بەیانی دوا ڕۆژی کەرەنتینەکەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی پێنجشەممە پشووە بۆیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەکاتەوە".
ڕاشی گەیاند: "پێویستە پارێزەران پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بن و دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن".
باسنیوز
