سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمریکا لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەربارەی بارودۆخی عێراق و گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.
بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگریی ئەمریکا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کە رۆڵێکی کاریگەریی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبووە لە ناوچەکەدا.
هاوکات ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. گوتیشی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگ و ستراتیجیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ناسەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی و جەختی لە کاراکردنەوەی میکانیزمی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە .
باسنيوز
