وەزیری دەرەوەی سوریا: نابێت برا کوردەکان هیوایان بە ئەمریکا هەبێت
ئامانجی سەرەکی سەپاندنی سزای قەیسەر بەسەر دیمەشق، کردنەوەی دەرگایە بۆ گەڕانەوەی تیرۆرستانی ساڵی 2011 بۆ وڵاتەکە
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی سەپاندنی سزای قەیسەر بەسەر دیمەشق، کردنەوەی دەرگایە بۆ گەڕانەوەی تیرۆرستانی ساڵی 2011 بۆ وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی واشنتن لە سوریا دەیەوێت بەئامانج گەیاندنی پلانەکانی ئیسڕائیلە لە پێشینەشیان رێککەوتننامەی سەدەیە، دەیەوێت واز لە هاوپەیمانەکانی بهێنێت لەناو سوریا، نابێت کوردەکان بڕوایان بە ئەمریکیەکان هەبێت.
نابێت کوردەکان بڕوایان بە ئەمریکیەکان هەبێت
لەبارەی تورکیاوە موعەلیم وتی، "تورکیا لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها ب بەردەوامی چەکدار و شەڕکەر بۆ لیبیا دەنێرێت، ئەوەی لە ئێستادا ئەنقەرە دەیەوێت گەڕانەوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکانە لە ناوچەکەدا".
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، عێراق و سوریا لە یەکڕیزدان لە بەرەنگاربونەوەی داعشدا، کە دوژمنی هاوبەشیانە، بۆیە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا.
خەندان
