سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاک بوونەوە

سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک چاک بوونەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی سێ تووشبووی دیکەی با ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

تەندروستی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid-19، لە دهۆک بەتەواوی چاکبوونەوە و دوای نێردرانەوە ماڵەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، ژمارەی چاکبووەوان گەیشتە 118 کەس و تەنها 27 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا ماون.











باسنيوز



Top