هەولێر.. کەسێک بە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
ملازم عیسا ڕەشە بەحری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوێنێ رێکەوتی 20/6/2020، لە شاری هەولێر تواندرا تۆمەتبار (ئـ، ع، ئـ) دەستگیر بکرێت کە بڕی شەش کیلۆ و 550 گرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە".
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ماددەکان پێکهاتوون لە سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) و بڕی یەک کیلۆ و 800 گرام لە جۆری (تلیاک) و بڕی یەک کیلۆ و 750 گرام لە جۆری (شیشە).
ڕاشیگەیاند: "ئێستە تۆمەتبار بە پێی یاسای 14 ی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە".
باسنیوز
