بڕیارێک بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا دەرکرا
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی 6ی 2020 دەرچووە و ، بڕیارێک بۆ بەشێک له قوتابیان دەرکراوە.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ماوەی 3 مانگ لە 10ی3 بۆ 10ی 6 دیاریکراوە وەکوو قەرەبوو بۆ ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندن بۆ گشت قوتابیانی خوێندنی باڵا واتا دیبلۆمی باڵا و دکتۆرا و ماستەر.
لە بڕیارەکە ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە گشت ئەو قوتابیانەی دکتۆرا و ماستەر دەگرێتەوە کە لە زانکۆ کانی هەرێمی کوردستان پێشووتر وەرگیراون یان دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردووە له بوارەکانی کوڕسات و توێژینەوە و تاوتوێکردن.
هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی کردۆتەوە هەر قوتابی و خوێندکارێک بە شێوازی پارالێڵ وەرگیرابێت ئەو 3 مانگە کرێی خوێندنی لێوەرناگیرێت.
باسنیوز
