پەرلەمانتارێک داوا دەکات پەکەکە خەباتی خۆی بگوازێتەوە باکووری کوردستان

پەرلەمانتارێک داوا دەکات پەکەکە خەباتی خۆی بگوازێتەوە باکووری کوردستان
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هۆکاری بۆردومانەکانی سوپای تورکیایە و داوا لەو حزبە دەکات بگەڕێتەوە مەیدانی خەباتی خۆی.

موحسین دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، پەکەکە بەھانەیەکە بە دەست سوپای تورکیاوە بۆ ئەوەی لەشکرکێشی بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان.

موحسین دۆسکی هەروەها رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پەکەکە بارەگا و بنکەکانی لەناو گوند و هاوینەهوارەکان داناوە، مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە، تەنیا لە سنووری شیلادزێ تا ئێستا زیاتر لە 30 هاووڵاتی کەوتوونەتە بەر بۆردومانی تورکیا و زیاتر لە 80 گوندیش چۆڵکراون.

ئەو پەرلەمانتارە، کە خەڵکی سنووری شیلادزێیە، داوای لە پەکەکە کرد لەو ناوچانە بکشێتەوە و بگەڕێتەوە مەیدانی خەباتی خۆی، کە باکووری کوردستانە، بۆ ئەوەی چیتر بیانوو نەداتە دەست سوپای تورکیا بۆ بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە و خەڵکەکەش بتوانن لە گوند و ناوچەکانی خۆیان درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.














باسنیوز


Top