گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: دۆخی سلێمانی دەرئەنجامی بێباكیی هەندێك كەس و لایەنە
د.محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: "یه‌كێك له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌و بیروباوه‌ڕه كۆمهڵایهتییهبوو كه گوتیان كۆرۆنا درۆیه و گه‌یشته كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی گه‌وره و میدیاكان باوه‌ریان نه‌كرد به نه‌خۆشییه‌كه، ئەمەش وای كرد خه‌ڵك باوه‌ری نه‌بێت و مه‌ترسی بڵاوببێته‌وه".
دەشڵێت: "به‌شێكی ئه‌و ژماره زۆرەی تووشبوون بە کۆرۆنا كاریگه‌ری ئه‌و كاته‌یه كه خه‌ڵك مه‌ترسییه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ئه‌و ژماره زۆرەیە ده‌رئه‌نجامی خۆنهپارێزییه به‌تایبه‌ت له سلێمانی كه ده‌رئه‌نجامی خۆنه‌پاراستن و به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده ئێستا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئەوەشی خستە روو، هه‌موو هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام له سلێمانی رێژه‌كه به‌رزه به ئاسانی نایه‌ته خواره‌وه.
باس‌نیوز
