ڕێپێوانەكەی هەدەپە بۆ ئازادی و دادەپەروەری كۆتایی پێ هات
بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا، حكوومەت رێگەی نەدا رێپێوانەكە بهێنرێتە ناو شاری ئەنقەرە، بۆیە هەریەك لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجار هاوسەرۆكانی هەدەپە، لەناو پاركی بارەگای پەرلەمانی توركیا میتینگێكیان ساز کرد و گوتیان رێپێوانەكە بۆ ئازادی و دادپەروەری ئەنجامی باشی هەبووە.
پەروین بوڵدان گوتی: "ئەم رێپێوانە فراوانە، بۆ هێنانەدیی ئازادی، یەكسانی و ئاشتی و ئارامی بەبێ بچڕان بەردەوام دەبێت، چونكە رێپێوانەكەمان ئەنجامی گرنگی بەدەست هێنا".
هەدەپە بەنیازە لە داهاتوودا لە رێگەی رێپێوان و خۆپیشاندانەوە دژی ئەو ستەمانە بوەستێتەوە كە لەلایەن حكوومەتەوە بەرامبەریان دەكرێت.
باسنيوز
