له سه‌یدسادق كه‌سێكى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ست دا
له‌مباره‌یه‌وه تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/6/2020، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەست دا، کە هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی (گرێزە)ى سه‌ر به قه‌زاكه بوو".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ست دا پیاوە و تەمەنی 70 ساڵە، نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە".
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاماژەی بەوەش دا: "تا ئێستا چوار هاووڵاتی بەهۆی کۆرۆناوە لە سەیدسادق گیانیان لەدەست داوە، كه سەرجەمیان پیاو بوون".
باسنيوز
