بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا: ژمارەیەک پزیشک و کارمەندمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
دکتۆر دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ڕایگەیاند: "دوانزە کارمەند و پزیشکی نەخۆشخاکەیان تووشی ڤایراسی کۆرۆنابوون و ئێستا تەندروستییان جێگیرە و بەشێکی زۆریان لەماڵەوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".
گوتیشی: "ڕاستە ژمارەیەک کارمەند و پزشکمان تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون، بەڵام ئێمە نەخۆشخانەی ھیوا کەرەنتین ناکەین، تەنھا لەچوارچێوەی ڕێکارە تەندروستییەکاندا کارەکانمان سنوردارکردووە و ڕۆژانە بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان تووشبوانی شێرپەنجە وەردەگرین و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکەین".
دکتۆر دۆستی نەجات، ئەوەشی ئاشکراکرد، تاوەکو ئێستا دوو نەخۆشی شێرپەنجە بەھۆی ڤایراسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لەئێستادا ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن، بەردەوام پشکنینی نەخۆشی کۆرۆنایان بۆ دەکەین، بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون".
باسنیوز
