پارێزه‌رێكی راوێژكار: هه‌ر كه‌سێك ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی به تاوانبار هه‌ژمار ده‌كرێت
هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر، پارێزه‌ری ڕاوێژكار ڕاى گه‌یاند: "ڕه‌وشی ئێستای په‌تای كۆرۆنا له سلێمانی گه‌یشتووەته قۆناغێكی مه‌ترسیدار، به جۆرێك كه‌رتی ته‌ندروستیی شاره‌كه خه‌ریكه به‌رگه‌ی دۆخه‌كه ناگرێ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ تاكوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و ڕێكاره ته‌ندرووستیانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌ری كردبوون، سه‌ركه‌وتوو بوو له كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، به هه‌رێمێكی نموونه‌یی له پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ڤایرۆسه‌كه ناوی بهێنێت".
ڕاشی گه‌یاند: "ده‌پرسین بۆچى دۆخه‌كه له سلێمانی بۆ به‌و ڕۆژه گه‌یشت؟، وه‌ڵامه‌كه‌ى ڕوونه، چونكه تاقمێك له سلێمانی سه‌ره‌تا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه وانیشان بده‌ن كۆنترۆڵی دۆخه‌كه له سلێمانی به‌هۆی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت نییه و ته‌نانه‌ت پڕوپاگه‌نده‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی پهتاكهشیان له شاره‌كه بڵاو كرده‌وه، له كاتێكدا هه‌موو ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌كانی دونیا سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته بوون و نه‌گه‌یشتبوونه هیچ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر، سه‌ركه‌وتووش نه‌بوون".
هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر ئاماژەی بەوەش كرد: "هه‌مان تاقم له شارى سلێمانى، دژی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌كانى حكوومه‌تی هەرێمی کوردستام وه‌ستانه‌وه و بانگەشەی ئه‌وه‌یان كرد نه‌خۆشییه‌كه له كوردستان بوونی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تۆماریش كراون ڕاست نین و حكوومه‌ت نه‌خۆشییه‌كه بۆ ئامانجی سیاسی به‌كار دێنێت، پێویستیش ناكات خه‌ڵك پابه‌ندی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و هانی خه‌ڵكیان دا خۆپیشاندان دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت ئه‌نجام بده‌ن، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی سارد كرده‌وه و قه‌ناعه‌تیان پێهێنان نه‌خۆشییه‌كه بوونی نییه، به‌وه‌ش هه‌زاران كه‌سیان له شاره‌كه تووشی په‌تاكه كردووە و ده‌یانیش گیانیان له‌ده‌ست داوە، ئەو تاقمە بوونه هۆكارێكی به‌هێزیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
سەرسوڕمانی خۆیشی لەوە دەربڕی كە ئەو تاقمە سیاسییە له‌پێناو شكاندنی حكوومه‌تێك كه خۆیان تێیدا به‌شدارن، ڕیسك به ژیانی خه‌ڵك دەكەن، ”تەنیا له‌پێناو هه‌ندێك دەستكەوتی سیاسی و ماددی، ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان شكاند و ده‌ستیان له كاری قاچاخ له مه‌رزه‌كان هه‌ڵنه‌گرت و خه‌ڵكی سلێمانی و دواتریش شاره‌كانی تریان به‌و ڕۆژه گه‌یاند".
هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر لە قسەكانید ئاماژەی بە لایەنی یاسایی ئەم كارەی تاقمەكەی سلێمانی كرد و رای گەیاند: ”لە یاسای سزادانی عێراقی، سزا بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە دەبنە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به‌پێی مادده‌ی ٣٦٨، هه‌ر كه‌سێك هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگە به تاوانبار هه‌ژمار ده‌كرێت و سزاكه‌شی 3 ساڵ زیندانیكردنه، جگه له‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی هه‌مان یاسا، له مادده‌ی ٢٤٠ سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوە كه ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ ناكه‌ن و سزاكه‌ش به‌ندكردن و پێبژاردنیشی تێدایه، بۆیه ئه‌ركی داواكاری گشتییه له‌دژی ئه‌و تاقمه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكاری درووستكردنی ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانین، سكاڵا تۆمار بكەن و په‌لكێشی به‌رده‌م دادگایان بكه‌ن".
پێشتر د. مه‌جید محەمەدئەمین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگەیاندبوو، سنووری ئێران و قاچاغی دۆخی كۆرۆنایان لە سلێمانی گه‌یانده ئێستا.
باس‌نیوز
