مەسرور بارزانی: کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ پەنابەران

مەسرور بارزانی: کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ پەنابەران
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تویتێکی لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە کە کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ پەنابەران.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "کوردستان پەناگەیەکی ئارامە بۆ پەنابەران. ئێمش بەردەوام دەبین لە پاراستنی یەک ملیۆن و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارە کە لە عێراق و سوریاوە هاتوون".

هەروەها دەشڵێت: "لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، بە بیر جیهان دێنینەوە کە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگن بۆ ئەوەی هاوکاری پەنابەران بکرێت بە پارێزراوی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".












باسنيوز



Top