سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی لە كۆبوونەوە دایە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی لە كۆبوونەوە دایە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال لە كۆبوونەوەدایە.

كەمێك لەمەوبەر (شەممە ٢٠ی حوەیرانی ٢٠٢٠)، كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆكی حكوومەتی عێراقی فیدرال دەستی پێكرد.

چاوەڕوان دەكرێت هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و د. بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق كۆببێتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، كەناڵی (كوردستان ٢٤) بڵاوی كردۆتەوە كە لەم سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی كە سەرۆكایەتیی شاندێكی هەرێمی كوردستان دەكات، باسی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و كۆبوونەوەكانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكات.












باسنيوز


Top