دەوامی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هه‌ولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییه‌كه‌ ڕاگیرا

دەوامی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هه‌ولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییه‌كه‌ ڕاگیرا
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ڕاگرتنى دەوامی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هه‌ولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییه‌كه بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/6/2020، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارێزگای هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان و تووشبوونی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری شارەوانیی دوو و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر و چەند فەرمانبەرێکی دیكه‌ بە په‌تای کۆرۆنا، بە پشتبەستن بە خاڵی شەشەمی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارمان دا بە ڕاگرتنی دەوامی سەرۆکایەتیی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بۆ ماوەی یەک هەفتە".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، ڕاگرتنى ده‌وامى سەرۆکایەتیی شارەوانیی هه‌ولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتییه‌كه لەمڕۆ شه‌ممه‌ 20/6/2020، تاوه‌كوو شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 27/6/2020 ده‌بێت".












باسنيوز


Top