ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: سنووری ئێران و قاچاغی دۆخی كۆرۆنایان لە سلێمانی گه‌یانده ئێستا
د. مه‌جید محەمەدئەمین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كە به‌كالۆریۆسی له پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی و ماسته‌ری له كۆمه‌ڵگا و ئاماری پزیشكی هه‌یه، رایگەیاند: ”پەتای كۆرۆنا به‌رۆكی جیهانی گرتووه، دامه‌زراوه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی و سه‌رجه‌م زانكۆكانی جیهان سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن، ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسییه له‌سه‌ر جیهان، له دوای په‌تای ئیسپانی و تاعونی سه‌ده‌كانی ناوەڕاست، كۆرۆنا یه‌كێكه له خراپترین په‌تاكان كه به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، دوێنێ 150 هه‌زار كه‌س له ئاستی جیهان تووشی پەتاكە بوون، له عێراق و كوردستان رێژه‌كه گه‌وره ده‌بێت، خه‌ڵك ده‌بێت ئاگادار بێت، نه‌خۆشییه‌كه خراپ بڵاو بۆتەوە، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی خۆشمان له كوردستان و عێراقیش كامڵ نییه، بۆیه ده‌بێت خۆپارێزیی تاك به‌هێز بكرێت، چونكه تۆماركردنی دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە لە كوردستان، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانمان هیلاك دەكات، خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات، پابه‌ند بوونی خه‌ڵك واده‌كات كه قه‌باره‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان كه‌متر ببێته‌وه، ده‌بێت خه‌ڵك هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان كه‌م ببێته‌وه“.
ئەو سەركردەیەی یەكێتی كە ئێستا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حزبەكەیەتی لە بەغدا، باسی لەوە كرد، هەشت ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بووە و ”دیداری باشیان ئەنجام داوە“. ئاشكرای كرد: ”بڕیارە هەندێك ئامێری هەناسەدان و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بگاتە عێراق، لەو ڕێژەیەش ١٧٪ی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ئێستاش به‌ریتانیان و ئه‌ورووپا له هه‌وڵی دروستكردنی ڤاكسینن و ره‌نگه له كۆتایی ئه‌مساڵ 2 ملیار دانه به‌رهه‌م بهێنرێت“.
ڕوونیشی كردەوە كە بەهێزترین خاڵی خۆپاراستن لە كۆرۆنا بەكارهێنانی دەمامكە و ”٨٠٪ تووشبوونی كۆرۆنا لە حاڵەتی بەستنی دەمامك كەم دەبێتەوە، بۆیە “خۆپارێزی له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و بۆنه ئایینییەكان كارێكی باشه، گرنگه سزای سه‌رپێچیكاران بدرێت و سه‌رجه‌م شوێنه قەرەباڵغەكان دابخرێت“.
لەبارەی هۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی بە شێوەیەكی زیاتر لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، سەركردەكەی یەكێتی گوتی: ”من پێشووتر بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی بووم له سلێمانی، ئاستی هۆشیاریی خەڵك لە سلێمانی زۆر باشه، رێكاری دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی سلێمانی زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆكار بوو و سلێمانی گه‌یانده ئه‌م دۆخه، هه‌بوونی 650 كیلۆمه‌تر سنوور بوو له‌گه‌ڵ ئێران، دووه‌م دزه‌كردنی قاچاغ وای كرد كه دۆخی سلێمانی له ئاستی نه‌خۆشییه‌كه خراپتر بێت به به‌راورد بە هه‌ولێر و دهۆك كه به‌داخه‌وه ئێران له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه، دووه‌م ده‌وڵه‌ت بوو له ئاستی جیهان، ئه‌مه هۆكاربوو كه له سلێمانی رێژه‌كه به‌رز ببێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌وڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی زۆر باش بوو“.
باس‌نیوز
