به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی ڕاگه‌یاندراوێك و چه‌ند نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌هۆى ته‌واوكردنى ته‌مه‌نی یاسایی و خانه‌نشینبوونى به‌ڕێوه‌به‌رانى سه‌رپه‌رشتیكردنى له هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و دهۆك له 30/6/2020، دواى ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیرى په‌روه‌رده بڕیار درا به ڕاگه‌یاندنی پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك به سی ڤی (CV) و به پێی مه‌رج و پێوه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ، له 2020/6/18 تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی ڕۆژی 2020/6/28.
باسنيوز
