پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل دەستگیر كرد
هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل دەستگیر كرد.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە بەردەم پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، كەسێكیان بە ناوی (د.ا.ع) تەمەن 35 ساڵ، بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل دەستگیر كرد".

روونیشکراوەتەوە، تۆمەتباری ناوبراو، پێشینەی تاوانی هەیە و چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کرابوو و پاش تەواوکردنی ماوەی حوکم و زیندانیکردن، دیسان هەمان تاوانی ئەنجام دایەوە.

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
















باسنيوز


Top