وەزارەتی دارایی كاری لێژنەكانی چاكسازی و چوونی شاندی هەرێمی كوردستانی بۆ بەغدا تاوتوێ كرد
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتەكە، یٔەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ٦ی ٢٠٢٠، بەسەرپەرشتیی یٔاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و یٔابووری، كۆبوونەوەی یٔەنجومەنی وەزارەتی دارایی و یٔابووری و بەڕێوەبەرانی ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەكە لە هۆلی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری بەڕێوە چووە.
لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كاری لێژنەكانی چاكسازی تاوتوێ كراوە.
باسنيوز
