پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ رێگریکردنە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی
نزار مەلا غەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، نایاساییە و کاری پێناکرێت.
نزار مەلا غەفار پێیوایە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان یەکێکە لە ھەوڵەکانی رێگریکردن لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رایگەیاند، ”دەیانەوێ بەو بڕیارە رای گشتی بە لاڕێدا ببەن لە جێبەجێکردنی یاساکە“.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە، کە ھیچ ھەوڵ و گوشارێک نابێتە ھۆی جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی و وەک فراکسیۆنی پارتیش، ئەوان پشتگیری جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.
باسنیوز
