كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز کرد
عاسی فایق، كه‌سایه‌تیی دیاری كاكه‌یی و یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ هەڵەبجە ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 18|6|2020 وه‌ك كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، گردبوونه‌وه‌یه‌كه‌مان لەدژی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی، كه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆرستانی داعشەوە له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێنه سه‌ر كاكه‌ییه‌كانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه، گردبوونەوەیەکمان ساز دا".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاكه‌ییه‌كانی تێدایه ناوچه‌ی كوردین، بۆیه ده‌مانه‌وێت وه‌كوو ساڵانی پێشتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی كاكه‌ییه‌كان بپارێزن و بتوانن له‌و ناوچانه به‌بێ گرفت بژین، داواش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفتانه بدۆزنه‌وه".
شه‌ماڵ حه‌مه‌لاو، یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه له‌مباره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به شه‌و و به ڕۆژ گرپه توندره‌وه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی، كه گونده كاكه‌ییه‌كانی تێدایه و كاكه‌ییه‌كان شه‌هید ده‌كه‌ن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه، چونكه دیاره سوپای عێراق ناتوانێ ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و كاكه‌ییه‌كان بپارێزێت ".
باس‌نیوز
