سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى تۆفيق ئه‌لياسرى كرد
لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا كە لە هەژماری فەرمیی بارەگای بارزانی بڵاو كراوەتەوە، هاتووە "به‌ڕێزان زولفه‌قار ئه‌لياسرى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تۆفيق ئه‌لياسرى، به دڵيكى پڕ له ئيمان به قه‌زا و قه‌ده‌رى خودا، به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا تۆفيق ياسرییمان پێگه‌یشت، كه ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو ئازادى و دادپه‌روه‌رى بۆ گه‌لى عێراق. له كاتێكدا كه سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م به بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو، لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیی به ئێوه و ئێمه‌ش ببه‌خشێت".
باسنيوز
